بەغداد – INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری تەندروستی عەبدولحوسێن موسەوی، ئامادەیی نەخۆشخانەی مەیدانی گەڕۆکی سەر بە بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان و خزمەتگوزارییە پزیشکییە بەپەلەکانی پشتڕاستکردەوە، بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەندروستی بە زیارەتکارانی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە ماوەی زیارەتی عاشوورادا.
وەزارەتی تەندروستی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "وەزیری تەندروستی لە میانی بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانیدا لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی تەندروستی تایبەت بە زیارەتی عاشوورا، سهردانی نەخۆشخانەی مەیدانی گەڕۆکی کرد، بە هاوڕێیەتی بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەربەلا عەلی محەمەد ساڵح ئەبو تهحین و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی لە وەزارەتەکەدا."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "وەزیری تهندروسی لە نزیکەوە ئاگاداری ئاستی ئامادەیی نەخۆشخانەکە و شێوازی کارکردنی تیمە پزیشکی، پەرستاری و فریاگوزارییەکان بوو کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و چارەسەرییەکان بەسەر زیارەتکاراندا دابەش بوون، هەروەها لەگەڵ دکتۆر فازڵ عەکڵە ڕوبەیعی، بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی ئۆپەراسیۆنەکان و خزمەتگوزارییە پزیشکییە بەپەلەکان و کارمەندانی بەڕێوبەرایەتییەکە کۆبووەوە."
بەپێی راگهیندراوهكه، موسەوی جەختی لە "گرنگی پاراستنی بەرزترین ئاستی ئامادەیی کردەوە بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی بۆ ئەو زیارەتکارانەی ڕوو لە کەربەلای پیرۆز دەکەن بۆ زیندووکردنەوەی یادی عاشوورا"، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی ستافە پزیشکی، تەندروستی، پەرستاری، کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکانی کرد لە پشتگیریکردنی پلانی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکاندا.
ئاماژەی بەوەش دا کە "وەزارەتی تەندروستی تەواوی تواناکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ سەرخستنی پلانی تەندروستی تایبەت بە زیارەتەکە، ئەوەش لە ڕێگەی بەهێزکردنی دامەزراوە تەندروستییەکان، مەفرەزە پزیشکییەکان، نەخۆشخانە مەیدانییەکان و کلینیکە گەڕۆکەکان، بەجۆرێک کە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی و پزیشکی بە زیارەتکاران مسۆگەر بکات و ژینگەیەکی تەندروستی ئارام لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی زیارەتەکەدا دابین بکات."


