بەغدا -INA
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە یادی عاشورا واتاکانی خۆڕاگری، ئیمان و قوربانیدان لە دەروونەکاندا نوێ دەکاتەوە، هاوکات جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادپەروەری و کارکردن بۆ یەکڕیزی کردەوە.
بارزانی لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (ئێکس)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، نووسیویەتی: "یادی عاشورامان بەسەردا دێتەوە، تاوەکو لە دەروونماندا واتاکانی خۆڕاگری، ئیمان و قوربانیدان نوێ بکاتەوە، کە ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت) لە کەربەلادا بەرجەستەی کردن؛ ئەوەش لە ڕێگەی وەستانەوە بە ڕووی ستەمدا و بەرزکردنەوەی وشەی حەق و بنەما باڵاکان."
هەروەها دەڵێت: "لەو یادەدا، جەخت لە گرنگیی پابەندبوون بە بەهاکانی دادپەروەری و لێبوردەیی، و کارکردن بۆ یەکڕیزی و پێشخستنی زمانی گفتوگۆ لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا دەکەینەوە، بە جۆرێک کە پارێزگاری لە پێکهاتەی نیشتمانەکەمان بکات، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی بەهێز بکات و خواستەکانی گەلەکەمان بۆ ژیانێکی شایستە و داهاتوویەکی باشتر بەدی بهێنێت.
