بەغدا -INA
دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەگەڵ پاسکوال داسکولا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی باڵای ئیتاڵیا، پرسی بەهێزکردنی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی تاووتوێ کرد.
ڕاگەیاندنی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ڕایگەیاند: "دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ پاسکوال داسکولا، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی باڵای ئیتاڵیا کۆبووەوە."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، کە "لە میانی دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی ئاستەکانی هاوکاریی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی دادوەری و یاساییدا ئاڵوگۆڕ کرا، هەروەها هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر واژۆکردنی یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوانیاندا.


