بەغدا - INA

مستەفا تکریتی، پاڵەوانی عێراقی، دوای زنجیرەیەک سەرکەوتنی نایاب لە کێبڕکێی کێشی ٨١ کیلۆگرامدا، نازناوی پاڵەوانێتیی جیهانی بۆ یاریی موای تایکە لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو، بەدەستهێنا.

تکریتی کاروانەکەی لە پاڵەوانێتییەکەدا بە سەرکەوتن بەسەر یاریزانێکی بەڕازیلی لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا دەستپێکرد، پاشان لە قۆناغی پێش کۆتاییدا بە ئەنجامی (٢٩-٢٨) لە ڕکابەرە ئۆکرانییەکەی بردەوە و بە شایستەیی گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە یاریی کۆتاییدا، تکریتی ئاستێکی بەرزی بەرامبەر یاریزانێکی ڕووسی نیشاندا و توانی ڕووبەڕووبوونەوەکە بە ئەنجامی (٣٠-٢٧) لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلا بکاتەوە؛ بەمەش مەدالیای زێڕی بردەوە و ئاڵای عێراقی لەسەر سەکۆی پاڵەوانان بەرزکردەوە.

ئەم سەرکەوتنە بە یەکێک لە دەستکەوتە هەرە دیارەکانی عێراق لە وەرزشی "موای تای" لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دادەنرێت و دووپاتی دەکاتەوە کە ئاستی یاریزانانی عێراق لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکاندا گەشەکردنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە.