بەغدا – INA – وسام مەلا

عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک ڕێکاری پێشوەختە بۆ دابینکردنی سەلامەتی زیارەتی عاشورا و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی تەندروستی لەناکاو گیراونەتە بەر.

موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ بۆنە ساڵانەییەکان شتێکی نوێ نییە، بەڵکو ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەم بەدواداچوونانەوە خزمەتگوزاری نوێ و دەستکەوتی زیاتر پێشکەش بکەین."

وتیشی: "زیارەتی دەی موحەڕەم گردبوونەوەیەکی جەماوەریی گەورە لە کەربەلای پیرۆز بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش پێویستی بە پلانێکی تەندروستی تایبەت هەیە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "ڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی کاریگەر دەبێت لە سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان و دابینکردنی مەفرەزە پزیشکییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر بارودۆخێکی تەندروستی لەناکاو کە ڕەنگە ڕووبدات