بەدواداچوون – INA

ڕێکخراوێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە لە ماوەی سێ ڕۆژدا ٥٧ کەشتی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون.

ڕێکخراوەکە لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ی حوزەیراندا، ٥٧ کەشتی لە چوارچێوەی ئەو پلانی چۆڵکردنەی کە ڕێکخراوەکە ئامادەی کردبوو، بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیون."

هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "بەپێی مەزەندەکان، نزیکەی ١١٠٠ دەریاوان لەسەر پشتی ئەو کەشتییانە بوون کە لە چوارچێوەی پلانەکەدا لە تەنگەکە پەڕیونەتەوە.