وەرزش – INA

هەڵبژاردەی پورتوگال گۆڵ بارنی هەڵبژاردەی ئۆزبەکستانی كرد ، لەو یارییەی کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچو لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی جیهان ئه‌وه‌یش به‌ پێنج گۆڵ بی به‌رامبه‌ر.

گۆڵەکانی پورتوگال لەلایەن کجامی ریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (دوو گۆڵ)، نونو مێندیش، عەبدولواحید نەعماتۆڤ (گۆڵێک لە خۆیان) و ڕافایل لیاو لە خولەکەکانی (6، 17، 39، 60 و 87)دا تۆمارکران.

بە کۆکردنەوەی ئەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی پورتوگال کۆی خاڵەکانی خۆی بەرزکردەوە بۆ 4 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئۆزبەکستان بێ خاڵ لە پلەی کۆتاییدا مایەوە.