نێودەوڵەتی – INA

سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە لەسەر بوونی لایەنی تێکدەر کە هەوڵ دەدەن یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن پەکبخەن (شکست پێ بهێنن).

شەریف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لایەنی تێکدەر هەن دەیانەوێت یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان پەکبخەن"، ئاماژەی بەوەش دا کە "پاکستان ئارەزوو دەکات بەردەوام بێت لە گێڕانی ڕۆڵی خۆی تاوەکو بەدیهێنانی ئاشتییەکی بەردەوام."

وتیشی: "جەنگ لە ناوچەکەدا دەبووە هۆی تێکدانی هەموو شتێک"، ستایشی ئەو پاڵپشتییەشی کرد کە سەرکردەکانی قەتەر، سعوودیە، تورکیا و میسر پێشکەشیان کردووە بۆ گەیشتن بە ئاشتی.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "پەیامەکەم بگەیەننە ڕێبەری باڵا کە ئێران توانیویەتی بگاتە ئاگربەست و یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پاراستنی کەرامەتی خۆیدا"، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "گەلی ئێران گەلێکی ئازایە و دەوڵەتەکەی خاوەن سەرچاوەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لە ڕیزی ئەو ئابوورییانەدا دەبێت کە بەرزترین گەشەسەندنیان هەیە."

ڕوونیشی کردەوە کە "یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە باسی پڕۆژەی مووشەکە بالیستییەکانی ئێران ناکات."