نێودەوڵەتی – INA
سەرۆک کۆماری ئێران مەسعوود پزیشکیان، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە هیچ دانوستانێک سەبارەت بە مووشەکە بالیستییەکان نەکراوە و لە داهاتووشدا ناکرێت.
پزیشکیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لە دانوستانەکانی داهاتوودا دەست بە توخمەکانی هێزی خۆمانەوە دەگرین"، جەختیشی کردەوە کە "هیچ دانوستانێک سەبارەت بە مووشەکە بالیستییەکان نەکراوە و ناکرێت."
پزیشکیان وتیشی: "پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی پاکستان لە ئاسانکارییکردنی دانوستانەکان و گەیشتن بە یاداشتی لێکتێگەیشتن"، وتیشی: "لەگەڵ سەرۆک وەزیران و فەرماندەی سوپای پاکستاندا باسمان لە پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان کردووە"، جەختیشی کردەوە کە "سەرۆک وەزیرانی پاکستان و فەرماندەی سوپا هەوڵێکی زۆریان لە دانوستانەکاندا داوە و ئێمەش ڕێز لەو ڕۆڵەیان دەگرین."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "بڕوامان وایە پێشکەوتنی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا بەستراوەتەوە بە ئاشتی، ئاسایش و هاوکاریی ناوچەییەوە"، ئاماژەی بەوەش دا: "متمانەمان بە ئەمریکا نییە، چونکە لە کاتی دانوستانەکاندا دوو جار هێرشی کردە سەرین، بەڵام ئێمە هێشتا ئامادەین بۆ گفتوگۆ و ئاشتی."

