نێودەوڵەتی – INA

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پۆتین، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاشتی لەگەڵ ئۆکرانیا لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لە ساڵی 2022 لە ئەستەنبوڵ گەیشتبوونە سەر، و لەسەر بنەمای ڕاستییەکانی سەر زەوی (واقیعی مەیدانی).

پۆتین ڕایگەیاند کە "ڕووسیا کراوەیە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ کیێڤ لەسەر بنەمای ڕێککەوتننامەکانی ئەستەنبوڵ"، ئاماژەی بەوەش دا کە "پێویستە هەر گفتوگۆیەکی ئاشتی لەسەر بنەمای پێشهاتە مەیدانییەکانی ئێستا بنیات بنرێت."

وتیشی: "دەبێت سنوورێک بۆ ئەو هەڕەشانە دابنرێت کە ڕژێمی کیێڤ هەوڵی دروستکردنیان دەدات"، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "یەکەکە سەربازییەکانی ڕووسیا ڕۆژانە بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان."

ئاماژەی بەوەش کرد کە "هێرش و لێدانەکان بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان، کاریگەرییان نابێت لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان لەسەر هێڵی بەریەککەوتن (هێڵی پێشەوەی جەنگ)"، جەختیشی کردەوە کە "ڕووسیا بەردەوام دەبێت لە جووڵە لە ئاڕاستە جیاوازەکاندا بە پشتبەستن بە سەقامگیریی ئابوورییەکەی و دەستکەوتەکانی هێزە چەکدارەکانی."

پۆتین ئه‌وه‌یش وت: "ئەو هێرشانەی کە منداڵان دەکەنە ئامانج، تەنها دەبنە هۆی بەهێزکردنی پێگەی هێزەکانی ڕووسیا لە گۆڕەپانی جەنگدا"، ڕوونیشی کردەوە کە "ناتوانرێت وەسفی ڕژێمی کیێڤ بکرێت تەنها بەوە نەبێت کە ڕژێمێکی نازیی نوێیە."