بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ماڵپەڕی ئاکسیۆس،پشتڕاستیکردەوە کە شاندی ئێران شوێنی دانوستانەکانی بەجێنەهێشتووە و وتووێژەکان هێشتا بەردەوامن.
ماڵپەڕەکە لە زاری دیپلۆماتکارێکەوە ڕایگەیاند کە شاندەکە نەڕۆیشتووە و وتووێژەکان لە چوارچێوەی خۆیاندا بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، تەلەفزیۆنی ئێران جەختی کردەوە کە لە خولی یەکەمی دانوستانەکانی بۆرگنشتۆکدا هیچ وتووێژێک لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئەنجام نەدراوە و بە پشت بەستن بە سەرچاوەکان، تەلەفزیۆنی ئێران دووپاتی کردەوە کە ئەو دۆسیەیە لە خولی یەکەمی دانوستانەکانی بۆرگنشتۆکدا باسنەکراوە.
