بەغدا – INA

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە،فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە،گەیشتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەلایەن عومەر بەرزنجی بالیۆزی عێراق لە عەممان لە فرۆکەخانەی عەممان پێشوازی کرا ، کە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئاسایی (165)ی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە عەممانە، کە بڕیارە سبەی دووشەممە بەڕێوە بچێت.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە : کۆبوونەوەکە تاوتوێی ژمارەیەک پرسی جێگەی بایەخی هاوبەش و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ئەو بابەتانە دەکات کە لە خشتەی کاری ئەنجومەنەکەدا هەن.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە : دانیشتنی فەرمی وەزیران پێش کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری وەزیرانی دەرەوەی عەرەب دەکەوێت بە ئامانجی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە پرسەکان، بە جۆرێک کە کارکردنی هاوبەشی عەرەبی بەهێز بکات و پشتگیری لەو هەوڵانە بکات کە ئاراستەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوچەیییەکانی ئێستا کراون.

وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەکەدا جەختی لەوەش کردۆتەوە : کە بڕیارە کۆبوونەوەکە تاوتوێی ژمارەیەک بڕگەی ناو خشتەی کارەکان بکات، لە سەرووی هەموویانەوە پەسەندکردنی دەستنیشانکردنی،نەبیل فەهمی، وەزیری دەرەوەی پێشووی میسر، وەک ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، ئەوەش بە پشت بەستن بەو دەسەڵاتەی کە سەرکردە عەرەبەکان لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی ڕابردوودا بەخشیویانە.