بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،لە یارییەکانی کۆمەڵەی هەشتەمی جامی جیهانی 2026دا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یاریگەی "مێرسیدس بێنز" لە شاری ئەتڵانتا، ئەنجامێکی گەورەی تۆمار کرد و بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی سعودیەدا بەدەستهێنا.

یاریزانانی ئیسپانیا لە سەرەتای یارییەکەوە کۆنتڕۆڵی ناوەڕاستی یاریگەیان کرد و هەر لە خولەکی 10 دا، ئەستێرەی لاو ،لامین یامال ، سوودی لە هێرشێکی خێرا وەرگرت و گۆڵی یەکەمی بە باڵای سعودیەدا کرد.

فشارەکانی ئیسپانیا بەردەوام بوو، بە جۆرێک کە لە خولەکی 20 دا ،میکێل ئۆیارزابال ، گۆڵی دووەمی تۆمار کرد و تەنها دوای سێ خولەک، هەمان یاریزان گۆڵی سێیەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی لە تۆڕی سعودیە هەژاند.

لەگەڵ دەستپێکی گێمی دووەمیشدا، ئیسپانییەکان هەر لەسەر ئاستە بەرزەکەیان بەردەوام بوون و لە خولەکی 49 دا،حەسەن تەمبەکتی ، بەرگریکاری سعودیە بە هەڵە گۆڵی چوارەمی بۆ ئیسپانیا تۆمار کرد. بەم بردنەوەیە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا مسۆگەر کرد و دوای ئەوەی لە یاری یەکەمیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی کەیپ ڤێردی یەکسان ببوو، ئێستا کۆی خاڵەکانی بۆ چوار خاڵ بەرز بووەتەوە.