ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، جەی دی ڤانس لە سەرەتای دانیشتنی چوارقۆڵی لە شاری بورگنستۆکی سویسرا، وتووێژەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بە ڕووداوێکی مێژوویی ناودێر کردووە.

ڤانس باسی لەوە کردووە لە ڕابردوودا ئەمە ڕووینەداوە کە بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆماری ئیسلامی لەم ئاستەدا پێکەوە کۆببنەوە و دانوستان بکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دەتوانین پەیوەندییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هەمیشە بگۆڕین؟

جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بە پێزانینی ڕۆڵی نێوندگیران ڕایگەیاند، قەتەر و پاکستان هاوکاری زۆریان کردووە لە گەیاندنی لایەنەکان بۆ ئەم قۆناخەی دانوستانەکان.

هەروەها ڤانس ئاماژەی بەوەشکردووە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەسەڵاتی بە تیمی دانوستانکاران داوە هەوڵی چارەسەرکردنی ژمارەیەک کێشە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە بدەن. ئاماژەی بەوەشکرد ئامانجی دانوستانەکان هاوکاریکردنە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەکی بەردەوام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.