بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، باسم بەدری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی،بەشێوەیەکی فەرمی لە بارەگای سەرۆکایەتیی دەزگاکە دەست بەکاربوو،لەومیانەیەشدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیدان بە کارکردن بە گیانی تیمی یەکگرتوو و بەردەوامیدان بە ڕێڕەوی دەستکەوتەکان کردەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاند: باسم بەدری،سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بەشێوەیەکی فەرمی لە بارەگای سەرۆکایەتیی دەزگاکە دەستی بەکارەکانی کرد و تیایدا جەختی لە گرنگیی بەردەوامیدان بە کارکردن بە گیانی یەکگرتوو و بەهێزکردنی ئەو هەوڵانەی ئامانجیان پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییە کردەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : بەدری لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونیدا ئاگاداری دیارترین بەشەکانی کار و ئەرکە سەرەکییەکانی دەزگاکە بوو، و گوێی لە ڕاپۆرتێکی کورتی تایبەت بە ڕەوتی کار و ئەو ئەرکانە گرت کە سپێردراون بە پێکهاتە جیاوازەکان و ڕێنماییدا بە بەکارهێنانی زۆرترین هەوڵ بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی دامەزراوەیی و بەهێزکردنی ئەو دەستکەوتە ئەمنی و هەواڵگرییانەی بەدەستهاتوون.
سەرۆکی دەزگاکە جەختی کردەوە کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە هەماهەنگی و کاری پیشەیی زیاترە، بەجۆرێک کە بەشداری بکات لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چەسپاندنی ڕۆڵی دەزگاکە لە هەستکردن بە مەترسییەکان و پشتیوانیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی.



