بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ،جەختی کردەوە کە ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوا باجی تێپەڕین لە گەرووی هورمز دەسەپێندرێت.
ترەمپ لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەگەر ئێرانییەکان گەرووی هورمز دابخەن، ئەوا وڵاتەکەیان لەناودەبرێت.
هەروەک ووتیشی : ڕەنگە ئەمریکا ببێتە پاسەوانی گەرووی هورمز و 20%ی نەوتەکە ببات و ڕوونیشیکردەوە کە ڕەنگە ئەگەر ناچار بین، کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بکەین.
جەختیشی کردەوە کە ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێککەوتن، ئەوا باجی تێپەڕین لە گەرووی هورمز دەسەپێنین.
وتیشی: ئەگەر گەرووی هورمز دابخرێت، دانوستانکارانی ئێران ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

