بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،مسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نادات.
پزیشکیان،لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە،وتی: سەرجەم بڕگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی ئێرانە.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە ئەنجام و دەستکەوتەکانی دانوستانەکان بەم زووانە دەردەکەون.
هەروەک وتی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کە پێشتر هەوڵی دەدا ئێران لە مافەکانی بێبەش بکات، لە دوایین وتاریدا دانی بە مافەکانی گەلی ئێراندا نا و ڕوونیشیکردەوە کە هەڵوێستەکانی ئەمریکا گۆڕانکاری تەواویان بەخۆیانەوە بینیوە.
پزیشکیان ، ڕوونیکردەوە : کە تاکە مەرجی ئەمریکا، بە گوتەی ئەو، ئەوەیە ئێران خاوەنی بۆمبی ئەتۆمی نەبێت،و جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ناوەکی نادات، و ئەم هەڵوێستە ڕێبەری کۆچکردووی ئێران بەردەوام جەختی لەسەر دەکردەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە وڵاتەکەی 6 ملیار دۆلار لەو پارانەی دەگەڕێنێتەوە کە لە قەتەڕە.


