بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،ئەنجومەنی باڵای دادوەری، فەرمانی بە دادگاکانی لێکۆڵینەوە کرد ڕێکاری توند بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر کە سەرپێچی دەکەنە سەر تۆڕی کارەبا.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ بەیانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی ئەنجامدا.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : لە کۆبوونەوەکەدا یادی دادوەر ، حجاب ئیبراهیم ئەحمەد،ئەندامی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی و دادوەری خانەنشینکراو "براق ئیبراهیم وەسفی" کرایەوە کە کۆچی دواییان کردووە،و هەروەک ژمارەیەک دادوەر پلەیان بەرزکرایەوە و پێکهاتەی هەندێک لە سەرۆکایەتییەکانی دادگای تێهەڵچوونەوە بەپێی بەرژەوەندی گشتی پەسەند کرا.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : ئەنجومەنی دادوەری نووسراوی وەزارەتی کارەبای سەبارەت بە سەرپێچی بۆ سەر تۆڕی کارەبا تاوتوێ کرد و ڕێنماییدا بە دادگاکانی لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند کە ڕێکاری یاسایی توند بگرنەبەر و سەرپێچی بۆ سەر تۆڕی کارەبا بەپێی بڕگەی (11)ی مادەی (444)ی یاسای سزادان ئەژمار بکرێت، چونکە بە تاوانی دزینی ماڵی گشتی دادەنرێت.
سەبارەت بە ڕووبەڕووبونەوەی لیژنەکانی وەزارەتی کارەبا کە بۆ لابردنی سەرپێچییەکان ڕاسپێردراون، ئەنجومەنەکە جەختی کردەوە کە ئەمەش تاوانێکە بەپێی مادەکانی (229) و (230)ی یاسای سزادان و پێویستە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی سزادانی ئەو کەسانەی ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن، ڕێگریان لێ بکرێت.

