بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی گواستنەوە و فراوانکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ئەو کەرتە کردەوە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاندوە : نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار ، لە کۆشکی سەلام لە بەغداد ، پێشوازی لە ،وەهب حەسەنی ،وەزیری گواستنەوە کرد.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی کەرتی گواستنەوە لە وڵات و ئاسۆی پەرەپێدانی بە شێوەیەک کە خزمەت بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان بکات تاوتوێکرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دیارترین ئەو ئاستەنگانە کرا کە ڕووبەڕووی ئەم کەرتە دەبنەوە و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنی دەزگاکانی سەر بە وەزارەتەکە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی گواستنەوە لەوەدایە کە کۆڵەکەی سەرەکی و خوێنبەری ژیانی ئابووری نیشتمانییە، و جەختیشی لەسەر پێویستی فراوانکردنی ئەو پڕۆژە ستراتیژییانە کردەوە کە پەیوەندی ناوخۆیی و دەرەکی بەهێز دەکەن و هاتوچۆی هاووڵاتیان و گواستنەوەی کەلوپەل ئاسان دەکەن، و گرنگیی پەیڕەوکردنی پلانی ستراتیژی بەردەوام کە لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشەکردن بگونجێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و سەقامگیری ئابووری لە وڵات هەبێت.

لە لای خۆیەوە، وەزیری گواستنەوە پلان و پڕۆژە ئێستایی و داهاتووەکانی وەزارەتی بۆ پەرەپێدانی کەرتەکە و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان خستەڕوو و جەختی لە سووربوونی خۆی لەسەر پەرەپێدانی سیستەمی گواستنەوە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان لە بەردەم پڕۆژە ستراتیژییەکان کردەوە کە تواناکانی ئەم کەرتە بەهێز دەکەن.