بەغداد – INA
پارێزگای کەربەلای پیرۆز، ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو بەبۆنەی نۆیەمی مانگی موحەڕەمەوە پشووی فەرمی دەبێت.
پارێزگاری کەربەلای پیرۆز، نەسیف جاسم خەتابی، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بڕیاردرا بە پشوو لە پارێزگاکەدا بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو، کە هاوکاتە لەگەڵ نۆیەمی مانگی موحەڕەمی حەرام، ئەم پشووەش فەرمانگە ئەمنی، خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان ناگرێتەوە؛ ئەمەش بە مەبەستی ڕێگەدان بە دانیشتووانی کەربەلای پیرۆز و لایەنە خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕاپەڕاندنی ڕۆڵی خۆیان لە خزمەتکردنی سەردانیکەراندا و دابینکردنی باشترین کەشوهەوا بۆ سەرخستنی ئەم سەردانە پیرۆزە"، جەختیشی لەسەر "ئامادەیی تەواوی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ سەردانی دەیەی موحەڕەم" کردەوە.
خەتابی کۆتاییهاتنی سەرجەم ئامادەکارییە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە سەردانی دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕەمی حەرام (عاشوورا) دووپاتکردەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە "سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان بەپێی پلانگەلێکی تۆکمە کار دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە سەردانیکەرە بەڕێزەکان".
