وەرزش – INA
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی (٢-١) لە هاوتا کۆتدیڤوارییەکەی (کۆت دیڤوار) بردەوە، لەو یارییەی کە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو.
فرانک کیسێ لە خولەکی (٣٠)دا گۆڵی پێشەنگی بۆ هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار تۆمارکرد، لە بەرامبەردا دینیز ئۆنداف توانی دوو گۆڵی سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە خولەکەکانی (٦٨ و ٤+٩٠)دا بهێنێتە بەرهەم.
بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ٣٢ی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.

