بەسرە – INA

پارێزگای بەسرە بڕیاریدا ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو به‌ پشووی فه‌رمیی بێت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری بەسرە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "حکومەتی خۆجێیی لە پارێزگای بەسرە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بۆ ڕۆژانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو، ئەمەش بە مەبەستی ڕێگەدان بە هاووڵاتیان بۆ بەشداریکردنی کاریگەر لە ماتەمینی عاشوورادا".