وهرزش– INA
هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر هاوتا سویدییەکەیدا بەدەستهێنا بە ئەنجامی (٥-١)، لەو یارییەی کە رۆژی شەممە لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی گەڕی دووەمی پاڵەوانێتی جامی جیهانی ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو.
گۆڵەکانی هۆڵەندا لەلایەن یاریزانان (برایان برۆبی - دوو گۆڵ)، (کۆدی گاکپۆ - دوو گۆڵ) و (کریسێنسیۆ) لە خولەکەکانی (٥، ١٧، ٤٧، ٥٤ و ٨٩)دا تۆمارکران، لە کاتێکدا تاقە گۆڵەکەی سوید لەلایەن (ئەنتۆنی ئیلانگا) لە خولەکی (٥٩)دا تۆمارکرا.
بەم سەرکەوتنە، هەڵبژاردەی هۆڵەندا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد.



