بەغداد – INA

وەزارەتی نەوت، دەرچوونی فەرمانێکی وەزاری بۆ گۆڕینی شوێن ، ڕاسپاردن و لادانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی دەستەکان لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لەسەر بنەمای پێداویستییەکانی کار لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە درا:

یەکەم: گۆڕینی شوێنی (ئەرکان عەبدولسەتار عەبدولجەبار) لە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبەری دەستەی بەگەڕخستنی کێڵگەی زوبێر، بۆ ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری دەستەی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە.

دووەم: گۆڕینی شوێنی (براق قاسم عەبوود) لە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبەری دەستەی تەندروستی، سەلامەتی و ژینگە، بۆ ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری دەستەی بەگەڕخستنی کێڵگەی زوبێر.

سێیەم: ڕاسپاردنی (موهەند عەبدولزەهرە مەحموود) بە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبەری دەستەی کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە ٢، و لادانی لە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبردنی بەشی کاروباری کەرتە گەڕانییەکان ، ناوبراو بۆ ماوەی سێ مانگ لەژێر تاقیکردنەوەدا دەخرێتە ژێر هەڵسەنگاندنەوە.

چوارەم: ڕاسپاردنی (حەیدەر حەسەن خەلەف) بە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبەری دەستەی چاککردنەوەی ئەندازیاری، و لادانی لە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبردنی بەشی کارگە ئەندازیارییەکان، ناوبراو بۆ ماوەی سێ مانگ لەژێر تاقیکردنەوەدا دەخرێتە ژێر هەڵسەنگاندنەوە.

پێنجەم: لادانی (حاتەم عەبدولئیمام خوزەیر) لە ئەرکی پۆستی بەڕێوەبەری دەستەی پەرەپێدانی کێڵگەی ڕۆژئاوای قوڕنە ٢، بۆ ئەوەی ببێتە بەڕێوەبەری بەشی کاروباری کەرتە گەڕانییەکان ".