بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری ڕاهێنانی دارایی و ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی، تەواوبوونی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی بە فەرمی لە ناو سیستمی نیشتمانیی بڕوانامەدان (NPKI) بۆ پڕۆژەی واژۆی ئەلیکتڕۆنیی بەهێزکراو بۆ خزمەتگوزارییەکانی متمانەی دیجیتاڵی لە عێراق ڕاگەیاند.

ئەحمەد جەواد ئەلدهلەکى، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری ڕاهێنانی دارایی و ژمێریاری لە وەزارەتەکە، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەنتەری ڕاهێنانی دارایی و ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی تەواوبوونی ڕێکارەکانی تۆمارکردنی بە فەرمی لە ناو سیستمی نیشتمانیی بڕوانامەدان (NPKI) بۆ پڕۆژەی واژۆی ئەلیکتڕۆنیی بەهێزکراو بۆ خزمەتگوزارییەکانی متمانەی دیجیتاڵی لە عێراق ڕاگەیاند".

ئەلدهلەکى ئاماژەی بەوەشکرد کە: "ئەم هەنگاوە پاڵپشت بە یاسای واژۆی ئەلیکتڕۆنی ژمارە (78)ی ساڵی 2012، و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی دەرچوو لەلایەن کۆمپانیای گشتیی پەیوەندییەکان و زانیاریاری لە وەزارەتی پەیوەندییەکان لەژێر ژمارەی (MOC-ITPC-DOI-A001) هاتووە، کە بەخشراوە بە کۆمپانیای (مەسرەد ئەلتەکنۆلۆجیا)ی ڕێپێدراو بۆ جێبەجێکردنی سیستمەکە".

ئەلدهلەکى جەختی کردەوە کە "ئەم چوونە ناو سیستمە وەک کۆڵەکەیەکی بنەڕەتی دادەنرێت بۆ پاراستنی مامەڵەکان و بنیادنانی ژینگەیەکی کاری دیجیتاڵیی تەواو ئارام و جێی متمانە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "سەنتەرەکە بووەتە بەشێک لە ژێرخانی نیشتمانیی پەسەندکراو بۆ واژۆی ئەلیکتڕۆنی، ئەمەش ڕێگەی پێدەدات فراوانخوازی بکات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بڕوانامەی دیجیتاڵی و مامەڵە باوەڕپێکراوەکان بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی عێراق".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی گشتگیری وەزارەتی داراییدا دێت کە ئامانجی بەئۆتۆماتیککردنی دامەزراوەکانی سەر بە خۆیەتی، و خێراکردنی کاروانی گۆڕانکاریی دیجیتاڵیی ئارام، بە جۆرێک کە ئاسانکاریی ڕێکارەکان و پاراستنی داتاکان مسۆگەر بکات".