بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسێکی ئەمریکی، ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی تەقەکردن لە نێوان حزبوڵا و (ئیسرائیل) لە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی بەیرووت دەبێت.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: "ئیسرائیل و حزبوڵا ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی تەقەکردن کە لە کاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ناوخۆیی دەستپێدەکات".

ئەوەشی خستەڕوو: "ئیسرائیل و حزبوڵا ڕێککەوتوون کە ڕاگرتنی تەقەکردنەکە لە ئەمڕۆوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".