بەغدا – INA – نەسار ئەلحاج

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبا، هۆکارەکانی ڕاوەستانی هەندێک لە هێڵەکانی بەستنەوەی دەرەکی ئاشکرا کرد، هاوکات لادانی سەرپێچییەکانی سەر سیستمی نیشتمانیی ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی وزە و بەهێزکردنی سەقامگیریی سیستمی نیشتمانی، و هەندێک لە پڕۆژەکانی بەستنەوە چوونەتە قۆناغەکانی کارپێکردنی ڕاستەقینەوە، لە کاتێکدا کارە تەکنیکی و جێبەجێکارییەکان لە پڕۆژەکانی دیکەدا بەپێی خشتە کاتییە دیاریکراوەکان بەردەوامن، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە پاڵپشتیکردنی تۆڕی نیشتمانی بە وزەی کارەبا و باشترکردنی متمانەی دابینکردن لە کاتەکانی لوتکەی بەکارهێناندا".

ئاماژەی بەوەشکرد کە: "پڕۆژەی بەستنەوەی کەنداو – عێراق، کە هیوای لەسەر هەڵچنرابوو نزیکەی 500 مێگاوات بۆ ناوچەی باشوور دابین بکات، بەهۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و ئەو هۆکارە تەکنیکییە کتوپڕانەی هاوپێچی بوون، دواکەوت"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "هێڵەکانی بەستنەوەی عێراق – ئێران لە ساڵی ڕابردووەوە بەهۆی میکانیزمی پێدانی شایستە داراییەکانی سەر شانی عێراق ڕاوەستاون، لە کاتێکدا توانای گشتیی هەر چوار هێڵەکە دەگاتە نزیکەی 1200 مێگاوات".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "هێڵی بەستنەوەی عێراق – تورکیا (هێڵی جەزیرە)، کە پێشتر نزیکەی 600 مێگاواتی بۆ ناوچەی باکوور دابین دەکرد، ئەویش بەهۆی شایستە داراییەکانەوە ڕاوەستاوە".

سەبارەت بە چارەسەرکردنی گرفت و خنکانی هێڵەکان (الاختناقات)، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە "وەزارەت کاردەکات بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی چارەسەری خنکانی هێڵەکان و هێنانەکایەی وێستگەی گۆڕینی نوێ و نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی وێستگە قایمەکان، فەراوانتر لە داڕشتنی هێڵی نوێی گواستنەوە و زیادکردنی تواناکانی کارپێکردنیان، هاوشان لەگەڵ ئەنجامدانی کارەکانی چاکسازیی خولیی و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامی تۆڕەکان بۆ گەرەنتیی سەقامگیریی سیستمەکە و باشترکردنی ئاستی دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان".

وتیشی: "وەزارەتی کارەبا هەڵمەتێکی گشتگیری لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەستپێکردووە بۆ لادانی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا، ئەمەش بەشدار بووە لە کەمکردنەوەی پەستان لەسەر هێڵەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبای هاووڵاتییان".

ڕوونیشیکردەوە کە "هەڵمەتەکە توانیویەتی سەرپێچی لەسەر بارگرانیی کارەبا کە بڕەکەی زیاترە لە 4315 مێگاوات لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا لابدات، جگە لە تۆمارکردنی زیاتر لە 440 داوای یاسایی دژ بە سەرپێچیکاران"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم ڕێکارانە بەشدار دەبن لە کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوونەکان و زیادکردنی کاتەکانی پێدانی کارەبا".

سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ تێکچوونە کتوپڕەکان لە ماوەی وەرزی هاویندا، نووسینگەی ڕاگەیاندن جەختی کردەوە کە "وەزارەت پشت بە پلانگەلێکی فریاکەوتنی گشتگیر دەبەستێت کە کەنەکردنی (استنفار) ستافە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان لەسەر مدارى 24 کاتژمێر دەگرێتەوە، لەگەڵ پێکهێنانی تیمی پسپۆڕی چاککردنەوە بۆ دەستوەردانی خێرا، جگە لە دابینکردنی ماددە یەدەگەکان و ئامێرە پێویستەکان بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونەکان لە زووترین کاتدا".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "وەزارەت پشت بە هێڵەکانی سکاڵای تایبەت بە خۆی دەبەستێت بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتی هاووڵاتییان و مامەڵەکردن لەگەڵیاندا بە شێوەیەکی خێرا بە جۆرێک کە بەردەوامیی ڕۆشتنی تەزووی کارەبا مسۆگەر بکات و پچڕانەکان بۆ کەمترین ئاست کەم بکاتەوە".

وەزارەت داوای لە هاووڵاتییان کرد کە "له ڕێگەی ژمارە پەسەندکراوەکانی سکاڵاوە، ڕاپۆرت لەسەر تێکچوون و سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا بدەن، بە مەبەستی خێراکردنی کارەکانی چاکسازی و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکاران".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "هێڵی گەرمی سکاڵاکانی کارەبا لە بەغدا بریتییە لە (5608) و لە 24 کاتژمێر کاردەکات، لەکاتێکدا ژمارە (157) بۆ کارەبای کەرخ، (158) بۆ کارەبای ڕەسافە، (1012) بۆ کارەبای شاری سەدر، و (159) بۆ کارەبای پارێزگاکانی دەرەوەی بەغدا تەرخانکراون".