بەدواداچوون – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ئەو توانای هەیە ڕێگری لە (ئیسرائیل) بکات لە هێرشکردنە سەر لوبنان.
ترامپ ڕایگەیاند: "پەیوەندیم لەگەڵ ناتانیاهۆ باشە، بەڵام پێویستە لەسەرمان کەمێک بە عاقڵمەندی بیهێڵینەوە"، وتیشی: "ئەگەر دەستوەردانی من نەبووایە، (ئیسرائیل) پان دەکراوەوە".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "من توانام دەبێت ڕێگری لە ئیسرائیل بکەم لە هێرشکردنە سەر لوبنان، چونکە ئەوان ڕێزم لێدەگرن و ئەوە دەکەن کە پێیانی دەڵێم".

