بەدواداچوون - INA

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: نرخەکانی نەوت دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

ترامپ وتی: "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران لەبەر زۆر هۆکار باشە، لەوانەش ڕێگریکردن لەوەی ئێران بتوانێت دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات"، ئاماژەی بەوەش کرد "تەنگەی هورموز بەشێكی کراوەتەوە و لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا بە تەواوی دووبارە دەکرێتەوە".

ی خستەڕوو و وتی: "ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی بازاڕ و دابەزینی نرخەکانی سووتەمەنی"، ڕوونیشیکردەوە: "یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە هیچ بڕگەیەکی تێدا نییە کە پابەندمان بکات بە پێدانی پارە بە ئێران، بەڵام ناتوانین ڕێگری لە چوونە ناوەوەی هیچ لایەنێک بکەین بۆ وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا".

لە کۆتاییدا جەختیکردەوە: "نرخەکانی نەوت دەستبەجێ دوای ڕاگەیاندنی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دابەزین".