بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنماییدا بە کەمکردنەوەی کرێی خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان کە کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە وەریدەگرێت.

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، ڕێنماییداوە بە کەمکردنەوەی بڕی کرێی خزمەتگوزارییە کارگێڕییەکان کە کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە ماوەی وەرزی بەبازاڕکردندا وەریدەگرێت، بە شێوەیەک کە بڕەکەی لە (٦٪) زیاتر نەبێت لە جیاتی ئەو بڕەی کە ئێستا پەیڕەو دەکرێت، ئەمەش لەم وەرزەوە دەستپێدەکات."

بەپێی بەیاننامەکەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا جەختیکردووەتەوە، لەسەر "پێویستی ئەوەی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە داهاتەکانی هەمەجۆر بکات بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی و بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ و یاسا پەیوەندیدارەکان بۆی دەستنیشانکراون، بەبێ پشتبەستن بە گەنجینەی گشتی، بەو پێیەی کۆمانیایەکی خۆژێنییە."