بەغداد – INA
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی زیارەتە ملیۆنییەکان، فەریقی یەکەمی روکن قەیس مەحمەداوی، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی دابینکردنی هاتوچۆیەکی زۆر نەرم و بێئاستەنگ بۆ کۆمەڵانی شینگێڕانی زیارەتی عاشورا، و دوورکەوتنەوەی تەواو لە بڕینی ڕێگاوبان و شەقامەکان.
لە ڕاگەیەندراوێکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی زیارەتە ملیۆنییەکان، فەریقی یەکەمی روکن قەیس مەحمەداوی، سەرۆکایەتی کۆنگرەیەکی ئەمنیی بەرفراوانی کرد لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەربەلای پیرۆز، کە تایبەت کرابوو بە تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوە لە سەرجەم ئامادەکاری و پلانە ئەمنی و لۆجستییەکانی تایبەت بە دابینکردنی ئاسایشی یادکردنەوەی شەهیدبوونی باوکی ئازادیخوازان، ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) لە ڕۆژی دەیەمی موحەڕەمی حەرامدا، ئەمەش بە ئامادەبوونی پارێزگاری کەربەلا و ژمارەیەک لە فەرماندە و بەرپرسانی ئەمنی لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و دەستەی حەشدی شەعبی و ئاژانسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان".
ڕاگەیەندراوەکە ئهوهیش هاتووه كه: "مەحمەداوی لە ماوەی کۆنگرەکەدا گوێی لە کورتەیەکی ورد و گشتگیر گرت کە تێیدا پلانی ڕێکخستن و هەماهەکـنگی بڕیاردراو، و میکانیزمی دابەشکردن و پۆلێنکردنی کەرتە ئەمنییەکان بە سەرجەم جۆرەکانیانەوە بەسەر تەوەرەکانی هاتوچۆی زیارەتکاراندا خرایەڕوو، بە جۆرێک کە مسۆگەرکردنی نەرمییەکی بەرز لە هاتوچۆدا و دابینکردنی کەشێکی ئارام لە درێژایی ماوەی ئەم بۆنە گرنگەدا بەدیبهێنێت".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە – مەحمەداوی جەختی لەسەر "کۆمەڵێک بابەت و تەوەری سەرەکی کردەوە، کە لە پێشەنگیاندا پێویستیی دابینکردنی هاتوچۆیەکی زۆر نەرم و ڕەوان بوو بۆ کۆمەڵانی شینگێڕان و هاتووان، و دوورکەوتنەوەی تەواو لە بڕینی ڕێگاکانی هاتوچۆ، لەگەڵ پەرۆشبوون بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی قیبلەی ئازادیخوازان (سڵاوی خوای لێبێت) و بەهێزکردنی هەماهەکـنگی هاوبەشی نێوان سەرجەم کەرتە ئەمنییەکان بەپێی دیدگایەکی مەیدانیی ڕوون".
مەحمەداوی ڕێنماییشی دا بە "گرنگیی کاراکردنەوە و چڕکردنەوەی کاری هەواڵگری و هەوڵە پێشوەختەکان، و بڵاوکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە و بەرگری شارستانی لە ناوخۆی شاری پیرۆز و لە دەوروبەری و ڕێگا دەرەکییەکانیدا، لەگەڵ دابەشکردنی مەفرەزەکانی هاتوچۆ بە شێوازێکی نموونەیی"، جەختیشی کردەوە لەسەر "گرنگیی هەماهەکـردنی هەوڵە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان و بنیاتنانی هاوکارییەکی گەورە و توندوتۆڵ لەگەڵ هاووڵاتیان و خاوەن موکێبە حوسێنییەکان و لایەنە خزمەتگوزارییەکان و خۆبەخشان بۆ سەرخستنی ئەم زیارەتە ملیۆنییە".

