ئەنبار - INA - ئەحمەد دلێمی

قایمقامیەتی قەزای هیت لە پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ سێشەممە، دابەشکردنی 3400 پارچە زەوی نیشتەجێبوونی لە قەزاکەدا بەسەر شایستەکانی لەو توێژانەی کە دەیانگرێتەوە ڕاگەیاند.

محەمەد بەکر بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان لە قایمقامیەتەکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پارێزگاری ئەنبار، عومەر مەشعان دەبووس، سەرپەرشتی پرۆسەی دابەشکردنی 3400 پارچە زەوی نیشتەجێبوونی کردووە لە قەزای هیت، کە ئەمەش لە چوارچێوەی وەجبەی سێیەمی پڕۆژەی دابەشکردنەکەدایە".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش وت: "پارچە زەوییەکان فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازیی وەزارەتەکانی گرتووەتەوە، سەرەڕای سەندیکاکان، کەسوکاری شەهیدان، برینداران و بەرکەوتووان، خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بێوەژنان و ژنانی تەڵاقدراو".

ئاماژەی بەوەش کرد کە "سەرجەم ئەو توێژانەی کە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە، شایستە دارایی و یاساییەکانی خۆیان بە تەواوی وەرگرتووە"، جەختیشی کردەوە کە "هیچ کەسێکی شایستە لەناو ئەم توێژانەدا نەماوە کە پارچە زەوی بۆدیاریکراوی خۆی لە قەزاکەدا وەرنەگرتبێت".