بەغداد - INA
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، تۆم باڕاک، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان کردەوە لەسەر پشتگیریکردنی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی، بە مەبەستی بەدیهێنانی گەشەسەندنی ئابووری لە وڵاتدا.
حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکی کرد بە سەرۆکایەتی نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق و باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا، باڵیۆز تۆم باڕاک".
ڕاگەیەندراوەکە ی خستووەتەڕوو: "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، جۆشوا هاریس، و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، جەنەراڵ کیڤن لامبەرت بەڕێوەچوو، گفتوگۆ دەربارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "سەرۆکی حکومەتی هەرێم جارێکی دیکە سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتگیرییە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەربڕی، و جەختی لەسەر گرنگی بەهێزکردنی چوارچێوەکانی هاوکاری دووقۆڵی لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "باڵیۆز تۆم باڕاک ستایشی کاروانی پێشکەوتن و ئاوەدانی لە هەرێمی کوردستان کرد"، ئاماژەی بەوەش دا کە "سەرۆک ترەمپ ڕێزێکی تایبەتی بۆ گەلی کورد، هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی هەیە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا، عێراق و هەرێمی کوردستان، و بەهێزکردنی ئامادەیی و چالاکیی کۆمپانیا ئەمریکییەکان، بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا"، یشی داوە کە "جەختی هاوبەش کرایەوە لەسەر پشتگیریکردنی حکومەتی فیدراڵیی نوێ بە سەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی، بە مەبەستی بەدیهێنانی گەشەسەندنی ئابووری و خزمەتکردنی سەرجەم هاووڵاتیان و پێکهاتەکان لە عێراق بە یەکسانی و بەبێ جیاکاری، سەرەڕای چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، تێڕوانینی هەردوولا هاودەنگ بوو لەسەر گرنگی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و کۆتاییهێنان بە دۆخی بنبەستی سیاسی، بە جۆرێک کە پێکهێنانی کابینەی نوێی وزاریی حکومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا مسۆگەر بکات".

