بەغداد- INA
وەزیری دارایی، فالح ساری، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی كۆمهڵه لە چاکسازییەکان کە ئامانجیان بەرزکردنەوە و زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکانە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری دارایی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "وەزیری دارایی، فالح ساری، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی کرد لە یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) و بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمی بۆ وڵاتانی عەرەبی، عەبدوڵا دەردەری".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "لە چوارچێوەی دیدارەکەدا، کارنامە و لەپێشینەییەکانی حکومەت بۆ قۆناغی داهاتوو لەژێر ڕۆشنایی تەحەدایە ئابوورییە نۆژەن و ئێستاکەیییەکاندا خرایەڕوو".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، وەزیری دارایی جەختی کردووەتەوە کە "وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەستەیەک لە چاکسازی و ڕێکارەکان کە ئامانجیان زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان، پەرەپێدانی کارگێڕی دارایی، و بەردەوامبوونە لە پڕۆژەکانی بەدیجیتاڵکردن (ئۆتۆماتیککردن) و گۆڕانکاری بەرەو بودجەی پڕۆگرام و ئەنجامدان، بە شێوەیەک کە کارایی خەرجکردن بەرزبکاتەوە و ئاستی ئەدای دارایی پەرەپێبدات".
ئاماژەی بەوەش کردووە: "گرنگیی هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا هەیە لە پشتگیریکردنی پڕۆگرامەکانی گەشەپێدان، و سوودوەرگرتن لە شارەزاییە تەکنیکییەکان لە جێبەجێکردنی لەپێشینەییە ئابووری و داراییەکانی حکومەتدا".
لەلایەن خۆیەوە، شاندی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) پێشوازیان لە "دامەزراندنی ئەنجومەنی سەقامیگیری دارایی" کرد، و ئامادەیی بەرنامەکەیان دەربڕی "بۆ پشتگیریکردنی سندوقی گەشەپێدانی عێراق، و بەشداریکردن لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان لە ڕێگەی سندوقە خۆجێییەکانەوە لە پارێزگاکانی باشوور و ناوچە ڕزگارکراوەکاندا، بە جۆرێک کە بەشداربێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و پاڵپشتیکردنی دەرفەتەکانی گەشەپێدان لەو ناوچانەدا".

.jpg)
