بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی عێراقی لە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا دەربڕی، و جەختی لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، محەمەد کازم ئال سادق کرد، کە ناوبراو سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیانی گەیاندە سەرۆک وەزیران، و جەختی لەسەر ئارەزووی وڵاتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و پاڵپشتیکردنی هەماهەکـنگی هاوبەش لەو پرسانەی کە جێی بایەخی هەردوولان".

ڕاگەیەندراوەکە ی خستووەتەڕوو: "لە دیدارەکەدا تێڕوانینی گشتیی ئاسۆکانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکاندا خرایەڕوو، بە شێوەیەک کە بە ئەرێنی ڕەنگبداتەوە لەسەر بەرژەوەندییە دوووقۆڵییەکان".

هه‌وره‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "هەروەها باس لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، کە تێیدا سەرۆک وەزیران پێشوازی عێراقی لە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی شەڕ دەربڕی، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی کە دەخرێنە گەڕ لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری، و ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی ململانێکان و هەڕەشەکردن لە ئاشتی هەرێمی و نێودەوڵەتی".