بەغداد – INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ سێشەممە، دەرچوونی بڕیارێکی حوکمی ئامادەیی بە بەندکردن بۆ تاوانبارێک ڕاگرت کە خۆی وەک فەرمانبەری دەستەکە ناساندبوو (سیفەتی پۆستەکەی بەکارھێنابوو)، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوە کرد کە تاوانبارەکە داوای بڕی 20 هەزار دۆلاری لە هاووڵاتییەک کردووە لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکی داڕێژراو و درۆینەدا.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "دادگای کەتنی کەرخ کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەسپاکی و سەر بە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدادە، حوکمێکی ئامادەیی بە بەندکردن دژی تاوانبارێک دەرکردووە کە هەستاوە بە دزینی سیفەت و ناسنامەی فەرمانبەرێک کە لە دەستەی دەسپاکی فیدراڵی کاردەکات"، ڕوونیشیکردەوە کە "بڕیارەکە پشتبەست بە أحکامەکانی ماددەی (1/312) لە یاسای سزادان دەرچووە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "تاوانبارەکە داوای بڕی 20 هەزار دۆلاری لە هاووڵاتییەک کردووە، دوای ئەوەی وەهای تێگەیاندووە کە لەناو دەستەکەدا کاردەکات و دەتوانێت ناوی کۆمپانیاکەی لە کۆمپیوتەری ئەو کەیسانەدا بسڕێتەوە کە لێکۆڵینەوەیان تێدا دەکرێت، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ قۆستنەوەی سیفەتێکی فەرمی ساختە بە مەبەستی بەدەستهێنانی دەستکەوتێکی نایاسایی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە "بڕیاری حوکمەکە پشتبەست بە ئەحکامەکانی ماددەی (128/أ) لە یاسای سزادانی عێراقی وەک حوکمێکی وجاهی (ئامادەیی) کە شایەنی تێهەڵچوونەوەیە دەرچووە، لە کاتێکدا دادگا بڕیاریداوە ماف بدات بە لایەنی زیاندمەند بۆ داواکردنی قەرەبوو لەبەردەم دادگا مەدەنییەکاندا، دوای ئەوەی حوکمەکە پلەی کۆتایی و بنبڕ وەردەگرێت".

