بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکـان ئەمڕۆ سێشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 16 بارهەڵگری پڕ لە کاڵای جۆراوجۆری ڕاگەیاند کە سەرپێچی مەرجەکانیان کردووە لە گومرگی ناوچەی ناوەڕاست.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه: "هاوكات لەگەڵ ڕێنماییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکـان، سامر قاسم داود، کە ئامانجیان توندکردنەوەی ڕێکارە چاودێرییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵی مەیانی بەشەکانی بەدواداچوون و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتییە لە تەواوی ناوچە گومرگییەکاندا، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە سنووردارکردنی پرۆسەکانی قاچاخچێتی و سەرپێچیکردنی ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، و ڕاوەدووڕانانی ئەو سەرپێچیانەی زیان بە ئابووری نیشتمانی دەگەیەنن و پارێزگاری لە سەلامەتی ڕێکارە گومرگییەکان دەکەن".
ههروهها له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "بەشی بەدواداچوون و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست توانیویەتی دەست بەسەر (16) بارهەڵگردا بگرێت کە بارکرابوون بە ماددەی جۆراوجۆر و پێشێلی مەرج و ڕێساکانیان کردبوو، لەوانە: سیستمی ساردکەرەوەی ناوەندی، کەرەستەی جوانکاری، تایە، ئامێری مۆلیدەی هەوا (سپلیت)، ڕوولە کاغەز، سەرەڕای چەندین ماددەی جۆراوجۆری دیکە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵە بەردەوامانەدا دێت کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگەکـان دەیانخاتە گەڕ لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی هێنانەناوەوەی کاڵا سەرپێچیکارەکان، بە جۆرێک کە پاراستنی ئابووری نیشتمانی و بەرزکردنەوەی داهاتە گشتییەکان دەستەبەر بکات".
ڕوونیشیکردەوە: "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەکە بە هاوکاری لەگەڵ ئەو لایەنە ئەمنییانەدا ئەنجامدراوە کە کۆنترۆڵی زەمینی ناوچەکەیان بەدەستەوەیە و بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگ، ئەمەش لە چوارچێوەی هەماهەکـنگی هاوبەشی نێوان دەزگا پاڵپشتەکاندا دێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و بەهێزکردنی چاودێری گومرگی".

