بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، نەسیڕ عەزیز جەباری ڕاسپارد وەک بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان .

ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، لە نووسراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دەستی کەوتووە، ڕایگەیاندووە: "بە ڕێنمایی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پسپۆڕی بواری نەوت، نەسیڕ عەزیز جەبار، وەک بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان ڕاسپێردراوە".