ئابووری – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای دۆلار لە نزیک نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا جێگیر بوو، چونکە ڕێککەوتنی کۆتایهێنان بە جەنگی ئێران بووە هۆی بەرزکردنەوەی ئارەزووی سەرکێشی (ڕیسککردن) لە بازاڕەکاندا.
پێوەرەکانی دۆلار (DXY)، کە پێوانی ئەدای دراوی ئەمریکی دەکات بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکی تر، ئاستی ٩٩.٦٦ خاڵی تۆمارکرد؛ پێوەرەکە لە سەرەتای هەڵگیرسانی ململانێکانەوە لە کۆتایی شوباتی ٢٠٢٦دا بە رێژەی ٢% بەرزبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی کاردانەوەیەکی ناجێگیر و هەڵبەز و دابەزدا بوو بەرامبەر بە ئاگربەستە لەرزۆکەکە و هێرشە یەکتبربڕە بەردەوامەکان.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێراندا واژۆکراوە بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، و هێشتا ووردەکارییەکان ڕانەگەیەندراون، بەڵام ئەمە ڕێگر نەبوو لەوەی بازاڕە جیهانییەکان پێشوازی لەم هەواڵە بکەن و نرخەکانی نەوتیش دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.
سەرنجی وەبەرهێنەران لەم هەفتەیەدا لەسەر زنجیرەیەک کۆبوونەوەی بانکە ناوەندییەکان چڕبووەتەوە، لەوانەش بانکی ئینگلتەرا و یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا (بانکی ناوەندی ئەمریکا)، کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەبچن، ئەمەش بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا کۆتایهاتنی ململانێکان هێندە درەنگ کەوتووە کە نەتوانێت مەترسییەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان (التضخم) لە ماوەی نزیکدا بڕەوێنێتەوە یان نا.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز

