بەغداد -INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ سێشەممە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و موسڵمانانی جیهان کرد بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە.

زەیدی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند:"پیرۆزبایی لە گەلی بەڕێزی عێراق و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە؛ پێشوازی لە مانگی موحەڕەمی حەرام و یادەوەریی شۆڕشی نەمری حوسێنی دەکەین بە شانازی و پابەندییەکی زیاترەوە بە ڕێبازی پیرۆزی محەمەدی و ئەو بەها باڵایانەی کە ئەهلی بەیتی پێغەمبەر (سڵاوی خوایان لێبێت) لە پێناو سەرخستنی حەق، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤایەتیدا بەرجەستەیان کردووە."

هه‌روه‌ها وتیشی"لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکاری، تەحەددی و ململانێ فیکری و شارستانییانەی کە جیهانی ئەمڕۆمان بەخۆوەی دەبینێت، پێویستیمان زیاتر دەبێت بۆ ئیلهاموەرگرتن لە ڕێنوێنییەکانی پێغەمبەری مەزن محەمەد (صلی الله علیه وآله وسلم)، و کردنی سیرەی پڕ لە عەتری ئەو بە مەشخەڵێک بۆ ڕێنمایی، یەکڕیزی و برایەتی لە نێوان سەرجەم موسڵماناندا، بە شێوەیەک کە بەهاکانی بەزەیی، لێبوردەیی و پێکەوەژیان بەهێزتر بکات."

دووپاتیشی کردەوە:"عێراقی ئازیزمان هەمیشە وەک وێنایەکی گەشاوە دەمێنێتەوە بۆ بەرجەستەکردنی بنەماکانی پەیامی لێبوردەی محەمەدی، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو هەمەجۆرییە ئاینی، عەقیدەیی، فیکری و کۆمەڵایەتییەی کە لە باوەشی گرتووە، کە تێیدا پێکهاتەکانی نیشتمان تەواکەری یەکتر دەبن بۆ پێشکەشکردنی مۆدێلێکی شارستانی و مرۆیی کە ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتیی عێراق و ڕۆڵی مێژووییەتی لە خزمەتکردنی بەهاکانی ئاشتی و خۆشەویستیدا؛ لە خودای گەورە داواکارین ساڵی نوێی کۆچی بکاتە ساڵی خێر، ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق و گەلەکەی، و بۆ تەواوی ئوممەتی ئیسلامی."