بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی جیهانی (فیفا)، جەختی لەوە کردەوە کە عێراق توانای ئەوەی هەیە ساتەوەختێکی ناوازە لە مۆندیالی 2026 دروست بکات.
یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: یونس مەحمود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی یارییەکانی جامی جیهانی 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،و کەنەدا و مەکسیک،لەگەڵ ،جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا کۆبووەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی : ئینفانتینۆ رایگەیاندوە : جێگەی خۆشحاڵیم بوو کە دیدارم لەگەڵ یونس مەحمود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق هەبوو، و پیرۆزبایی هەڵبژاردنی دەکەم بە سەرۆکی یەکێتییەکە و هیوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ دەخوازم لەم ئەرکە گرنگەدا.
هەروەک راشیگەیاندوە: هیوای سەرکەوتنیش بۆ هەڵبژاردەی عێراق دەخوازم لە گەشتەکەیاندا بەرەو جامی جیهانی 2026، دوای چوار دەیە دابڕان لە گەورەترین سەکۆی جیهانی تۆپی پێ.
دەشلێت : هیوادارم ببینم ئەم گەڕانەوە مێژووییە بە کۆمەڵێک ساتەوەختی تایبەت بروات و ببنە هۆی هاندان بۆ نەوەیەکی نوێ لە هاندەرانی تۆپی پێی عێراقی.
لە بەرامبەردا، یونس مەحمود، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سوپاسی ،جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفای کرد بۆ ئەو دیدارە و ستایشەکەی.

