بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی کەشناسی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند ، کە تیایدا پێشبینی نزمبونەوەیەکی کەم لە پلەکانی گەرما و دواتر بەرزبوونەوەی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووردا دەکات .
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: سبەی دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی باکوور،هەروەک پلەکانی گەرماش لە ناوچەی ناوەڕاست نزیک دەبنەوە و لە ناوچەکانی باکوور و باشووریش کەمێک دادەبەزن.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، پلەکانی گەرمای بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبن:
لە سلێمانی و دهۆک 33 پلە و لە هەولێر 34 پلە و لە نەینەوا 36 پلە و لە کەرکووک و ئەنبار 37 پلە و لە سەڵاحەدین 38 پلە و لە
بەغدا و دیالە و کەربەلای پیرۆز 39 پلە و لە بابل 40 پلە و
لە واست و دیوانیە و نەجەفی ئەشرەف 41 پلە و لە میسان و زیقار و موسەنا 42 پلە و لە بەسرە 43 پلەی گەرمی دەبێت.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بۆ رۆژی سێ شەممە،ئاسمان ساماڵ دەبێت،و با لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی سووک بۆ مامناوەند،هەڵدەکات، کە لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت بۆ 40 کم/کاتژمێر و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە هەندێک ناوچە، هەروەها پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باشوور کەمێک دادەبەزن و بەڵام لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە، هەروەک مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی تۆز و خۆڵدا دەبێتە (3-5) کم.
بۆ ڕۆژی چوارشەممەش ،ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە سەرانسەری وڵاتدا،و با لە باکووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند کە لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت بۆ 40 کم/کاتژمێرێکدا هەڵدەکات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە هەندێک ناوچەدا و پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرز دەبنەوە و مەودای بینین لە کاتی تۆزدا بۆ (2-4) کم کەم دەبێتەوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان لە ناوچەکانی باکوور نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور.
هەروەها با لە باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، بە خێرایی مامناوەند کە لە ڕۆژدا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور چالاک دەبێت بۆ 40 کم/کاتژمێر و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە هەندێک ناوچەیاندا و پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرز دەبنەوە و مەودای بینین (8-10) کم دەبێت.


