بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران،بەشداری لەو ئاهەنگەدا کرد کە بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبی ڕێکخراوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "عەلی فالح زەیدی"سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەشداری لەو ئاهەنگە یادکردنەوەیەدا کرد کە دەستەی حەشدی شەعبی بە بۆنەی دوانزەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدەوە ڕێکیخستبوو.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە : ئامادەبووان یادی قوربانیدان و شەهیدانی حەشدیان کردەوە کە لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش گیانیان بەخشی، هەروەها قارەمانێتیی برینداران، و وەستانە ئازایانەکەی ئەو رۆڵە بوێرانەی کە وەڵامی بانگەوازی ئەرکیان دایەوە و وەڵامی فەتوای مەرجەعی باڵای ئایینییان بۆ جیهادی کەفائی دایەوە، و لەگەڵ براکانیان لە باقی بەش و پێکهاتەکانی هێزە چەکدارەکانماندا تێکەڵ بوون بۆ بەرگریکردن لە خاکی عێراق و ڕزگارکردنی پارێزگا ئازیزەکانمان لە پاشماوەی تیرۆر.