بەغدا – INA

عەلی فالح زەیدی،سەرۆک وەزیران، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەردوو پڕۆژەی هێڵی ئاسنین و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای دا.

سەرچاوەیەکی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)-ی ڕاگەیاند: "عەلی فالح زەیدی"سەرۆک وەزیران، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو پڕۆژەیەی هێڵی ئاسنینی دا کە حکومەتی پێشوو پەسەندی کردبوو.

ئەو سەرچاوە وتیشی: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداشی دا، کە لە ماوەی ڕابردوودا گومانی گەندەڵی لەسەر دروست ببوو.