بەغدا – INA
هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بەردەوامە لە ئامادەکارییە چڕەکانی لە ویلایەتی ڤێرجینیای ڕۆژئاوای ئەمریکا، بۆ ئەنجامدانی یاریی کردنەوە لە بەرەبەیانی چوارشەممەی داهاتوو، لە کەش و هەوایەکی پڕ لە گەشبینی و وەرەی بەرز لە نێوان یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەراندا.
سەرجەم یاریزانان بەشدارن لە یەکە مەشق و ڕاهێنانەکان، کە لە مەشقەکانیان ورەیەکی بەرز و سووربوونی گەورە پیشاندەدەن بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی دیار لە سەرەتای گەشتە مۆندیالییەکەیان، بە هیوای بەدەستهێنانی ئەنجامێکی ئەرێنی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج و سەلماندنی تواناکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردە گەورەکان.
بە سەرپەرشتی ڕاهێنەر ئارنۆڵد دەستەی ڕاهێنەران، بیریان خستۆتە سەر لایەنە هونەری و تاکتیکییەکانی پەیوەست بە پلانی یارییەکە کە لە ڕووبەڕووبوونەوەی یەکەمدا پەیڕەوی دەکەن، چونکە مەشقەکان بە ڕیتمێکی بەرز و پابەندبوونێکی باڵاوە جیا دەکرانەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دەستپێکردنی ڕکابەرییەکان.
شەقامی وەرزشی عێراق چاوەڕوانی دەرکەوتنێکی شکۆمەندانەی هەڵبژاردەی شێرەکانی رافیدەین دەکات و بەدەستهێنانی دەستپێکێکی ئەرێنی کە دەرفەتەکانی لە ڕکابەرییەکاندا بەهێز بکات، بە تایبەت کە کۆمەڵەکە هەڵبژاردەی بەهێزی وەک فەرەنسا،و نەرویج و سەنیگالی تێدایە، ئەمەش وادەکات هەر خاڵێک گرنگییەکی زۆری هەبێت لە کێبڕکێی گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.
یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)، دوێنێ شەممە، دیاریکردنی ناوبژیوانی گابۆنی، پیێر ئاتشۆ، بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکەی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر هاوتا نەرویجییەکەی ڕاگەیاند، کە لە چوارچێوەی گەڕی یەکەمی ڕکابەرییەکانی جامی جیهانی 2026 دایە.

