بەغدا - INA
ئەمرۆ یەک شەممە، فالح فەییاز، سەرۆکی دەستەی شەعبی لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمی دوازدەمین ساڵیادی دامەزراندنی حەشدی شەعبیدا، جەختی لە ناسنامەی نیشتمانی و یاسایی حەشدی شەعبی کردەوە و چەند خاڵێکی گرنگی خستەڕوو:
فەییاز لە ووتارێکدا لەمیانی ڕێوڕەسمەکە، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ئامادەی بوو ، دووپاتی کردەوە کە حەشدی شەعبی هێزێکی فەرمییە و بەتەواوی لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندایە، هەروەها پابەندە بە پاراستنی سەروەریی عێراق و سەقامگیریی دەوڵەت.
جەختیشی کردەوە کە حەشد دژی تایفەگەرییە و هێزێکی نیشتمانییە کە بۆ هەموو گەلی عێراق دەجەنگێت.
فەیاز ، ئاماژەی بەوەشکرد : کە فەتوای مەرجەعیەتی باڵا سەرەتای درەوشاوە و وەرچەرخانێک بوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، کە توانی عێراق لە مەترسییەکی بوونیی ڕزگار بکات.
فەیاز ، ووتیشی : بە شانازییەوە حەشدی شەعبی توانی شوکەی داعش بشکێنێت و ئەو شەڕەی یەکلایی بکاتەوە کە زلهێزە جیهانییەکان لە یەکلاییکردنەوەیدا تووشی دژواری بوون.
فەییاز داوای لە سەرۆکوەزیران کرد هەنگاو بنێت بۆ دابینکردنی کەمپ و بارەگای شایستە بۆ هێزەکانی حەشد لە دەرەوەی شارەکان، بە مەبەستی ڕێکخستنی زیاتری هێزەکان.
فەیاز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی : یادی شەهیدان ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی بەرز ڕدەگرین و بە "نەخشەسازانی سەرکەوتن" ناویان دەبەین، کە بە خوێنی خۆیان لاپەڕەیەکی پڕ لە سەروەرییان بۆ مێژووی عێراق تۆمار کرد.

