بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فەریق یەکەمی ڕوکنی هێزە تایبەتەکان،عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا،سەرۆک ئەرکانی سوپا، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسە هاوبەشەکان، گەیشتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ یەکشەممە، فەریق یەکەمی ڕوکنی هێزە تایبەتەکان، عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا،سەرۆک ئەرکانی سوپا بە یاوەری شاندێکی باڵای سەربازی گەیشتە هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بەرگری ئەوەشی خستۆتەڕوو : کە سەردانەکە بەمەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی هاوبەش ئەنجامدراوە.