بەغداد – INA
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بوومەلەرزەزانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی داهاتوو بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی بەشەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "هەفتەی داهاتوو کەشوهەوایەکی هاوینە و کەشێکی جێگیر بە گشتی بەخۆوە دەبینێت"، ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوایین نوێکردنەوەکانی نەخشەکانی کەشوهەوا بەردەوامی کەشوهەوای ئاسایی هاوینە نیشان دەدەن، بەهۆی بەردەوامی کۆنترۆڵی نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی ڕووشکاو".
بەیاننامەکە دەڵێت: "پلەکانی گەرما جێگیرییەکی ڕێژەیی بەخۆیانەوە دەبینن، بە جۆرێک لە نێوان ئەو ڕێژانەدا دەمێننەوە کە لەم ڕۆژانەی ئێستادا تۆمارکراون، لەگەڵ پێشبینی دابەزینێکی کەم و سنووردار لە هەندێک شاردا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژاوا، بەهۆی گۆڕانکارییەکی کەم لە درێژبوونەوەی بارستە هەواییەکاندا".
راشیگەیاند: "با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژاواوە هەڵدەکات، و بە گشتی خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، لەگەڵ چالاکبوونی سووک بۆ مامناوەند لە ماوەی کاتەکانی ڕۆژدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوڕاست و باشوور بەهۆی جیاوازییەکانی گەرماوە"، رونیشیكردەوە: "با مەیلی بەرەو هێوربوونەوەی پلەبەپلە دەچێت لە ماوەی کاتەکانی ئێوارە و شەودا".
