بەغداد - INA
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن کردەوە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تەندروستی.
له بەیاننامەیەکی نووسینگەی جێگری یەکەمدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "فەیحان پێشوازی لە وەزیری تەندروستی عەبدولحسێن موسەوی کرد؛ بە مەبەستی تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی پێشخستنی ڕەوشی تەندروستی لە سەرجەم پارێزگاکاندا، و جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ڕەواندنەوەی ئەو کۆسپانەی کە ڕووبەڕووی دامەزراوە تەندروستییەکان دەبنەوە بۆ مسۆگەرکردنی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی بە هاووڵاتیان، هەروەها تاوتوێکردنی پلانەکانی وەزارەت لە پەرەپێدانی ژێرخانی نەخۆشخانەکان، و دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییە سەرەکییەکان، لەگەڵ پشتگیریکردنی ستافە کاراکانی کەرتی تەندروستی".
فەیحان بەپێی بەیاننامەکە جەختیکردەوە، لەسەر "گرنگی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری پێویست بە دۆسیەی تەندروستی، چونکە یەکێکە لە دۆسیە خزمەتگوزارییە زیندووەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە، لەگەڵ پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ پەرەپێدانی سەنتەرە تەندروستییەکان لە ناوچە دوورەدەستەکان و فراوانکردنی بازنەی گرتنەوەی خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێشکەوتووەکان".
لەلایەن خۆیەوە، وەزیری تەندروستی گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی خستەڕوو کە ڕووبەڕووی کەرتەکە دەبنەوە، لەگەڵ پڕۆژەکانی داهاتووی وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان، و جەختیشیکردەوە، لەسەر "پەرۆشی وەزارەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لە لایەنی تەندروستیدا بەپێی کاتە دیاریکراوەکان".


