بەدواداچوون – INA
بانکی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختیکردەوە: داخرانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی شڵەژانێکی توند لە بازاڕەکانی وزەدا.
بانکی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "داخرانی گەرووی هورمز بووەتە هۆی شڵەژانێکی توند لە بازاڕەکانی وزەدا"، و ئاشكراشیكرد: "تێکڕای نرخی خامی برێنت بۆ ئەمساڵ لە دەوروبەری ٩٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەبێت، ئەمەش بە ڕێژەی نزیکەی ٥٠٪ زیاترە لە پێشبینییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو".
روونیشیکردەوە: "پێشبینی دەکرێت هەڵاوسانی جیهانی لە ٣.٣٪ی ساڵی ٢٠٢٥ەوە بۆ ٤٪ لەمساڵدا بەرزبێتەوە، وە ئەگەری هەیە بگاتە ٤.٤٪ لە ئەگەری بەردەوامبوونی جەنگدا"، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئابووری جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٦دا بە ڕێژەی ٢.٥٪ گەشە دەکات، ئەمەش کەمبوونەوەیە لە پێشبینییەکانی مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو کە ٢.٦٪ بوو".


